یاسا و ڕێساکان
تکایە ئەم یاسا و ڕێنماییانەی خوارەوە بخوێنەرەوە و پابەند بن پێیان بۆ پێشکەشکردنی فیلمەکانتان:
- کرێی پێشکەشکردن بەخۆڕاییە بۆ هەموو بەشەکانی فێستیڤاڵەکە.
- ژمارەی پێشکەشکردنەکان:فیلمسازەکان دەتوانن بە یەکێک یان زیاتر لە فیلمێک بەشداری بکەن.
- فۆڕمی پێشکەشکردن:دەبێت فۆڕمی پێشکەشکردن لەلایەن خاوەنی فیلمەکەوە پڕبکرێتەوە.
- پێداویستییەکان :دوای پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن، تکایە ئەم بابەتانەی خوارەوە بنێرن:
کورتەیەک لە فیلمەکە
ترەیلەر یان تیزەری فیلمەکە
چەند وێنەیەک لە فیلمەکە
پۆستەری فیلمەکە
- مەرجەکانی زمان: ئەگەر فیلمەکە بە زمانی ئینگلیزی نییە، ئەوا دەبێت ژێرنووسی ئینگلیزی هەبێت.
6. ماوەی فیلم: دەبێت ماوەی فیلمەکە کەمتر بێت لە 30 خولەک.
- فۆرماتەکانی فیلم: پێویستە فیلمەکان بە فۆرمەتێکی DCP یان بەلایەنی کەمەوە بە فۆرمەتێکی تەواوی HD پێشکەش بکرێن.
- کۆپی رایت: بەشداربووان دەبێ پابەندبن بە یاساکانی کۆپی رایت بۆ هەموو ئەو شتانەی کە لەناو فیلمەکەدا هەن.
- ڕێنماییەکانی ناوەڕۆک: نابێت فیلمەکان دیمەنی توندوتیژی یان ناوەڕۆک و دیمەنی سێکسی لەخۆبگرن.
تێبینی:هەر گۆڕانکارییەک لەم یاسا و ڕێسایانەدا بە فەرمی لە ماڵپەڕەکەمان و لە تەواوی لاپەڕەکانی سۆشیال میدیامان ڕادەگەیەنرێت.
ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕوانی پێشکەشکردنی فیلمەکانتان دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی هەولێر!