ئەرک و ئامانجەکان
ئەرکی ئێمە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی هەولێر فرەلایەنە؛ ئێمە گرنگی بە بەرزکردنەوەی کوالیتی بەها هونەری و سینەماییەکان و پەروەردە دەدەین:
بڵاوکردنەوەی زانیاری و تەکنەلۆژیا: ئامانجمان ئەوەیە سینەماکارانی کورد ئاشنا بکەین بە نوێترین زانیاری و تەکنیک و تەکنەلۆژیا لە هەموو توخمەکانی سینەما لە سەرانسەری جیهان. بە بانگهێشتکردنی کورتە فیلمە هونەریەکان کە کوالێتیان بەرزە و دابینکردنی دەستڕاگەیشتن بەو داهێنانەی لە سینەمای جیهانیدا دەکرێ، هەوڵدەدەین سینەماکارانی ناوخۆیی بەهێز بکەین بۆ گەڕان بەدوای ئاسۆی نوێ لە چیرۆکگێڕانەوە و فیلمسازیدا.
بەرزکردنەوەی کوالیتی: ئێمە بەرپرسیارین بە بەرزکردنەوەی کوالێتی ئەو فیلمانەی ساڵ بە ساڵ لە فێستیڤاڵەکەدا نمایش دەکرێن. لە ڕێگەی هەڵبژاردنی ورد، وۆرک شۆپ و بەرنامەکانی ڕاهێنان، ئامانجمان پەروەردەکردن و پەرەپێدانی لێهاتوویی ئەو سینەماکارانەیە کە تازە پێدەگەن، دڵنیا دەبینەوە لەوەی کە کارەکانیان لە ئاستی ستانداردە نێودەوڵەتییەکاندا بە باشی دەگونجێت.
تەرکیز لەسەر ژنان و مافی کەمینەکان دەکرێت: ئەم فێستیڤالە پابەندە بە پاڵپشتیکردنی مافەکانی مرۆڤ بە تایبەت مافەکانی ژنان و کەمینەکان لە ڕێگەی سینەماوە. ئێمە هەوڵدەدەین سەکۆیەک بۆ سینەماکارانی ژن دابین بکەین بۆ ئەوەی بە ئازادی خۆیان دەرببڕن، دیدگا ناوازەکانیان بەیەکەوە باس بکەن و فیلمی هونەری دروست بکەن کە لە سەرانسەری جیهاندا دەنگ بداتەوە. بە تیشک خستنە سەر ئەو چیرۆکانەی کە سەرنجیان لەسەر ژنان و مافی کەمینەکانە، ئامانجمان پەروەردەکردن، تێگەیشتن و هاوسۆزی و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی زیاترە بەرامبەر ئەو مافانە.