ڕێنمایی و پێوەرەکان
- بەشداری کردن:
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی هەولێر کراوە دەبێت بۆ سینەماکاران لە سەرانسەری جیهان.
فیلمەکان دەبێ سەر بە یەکێک لەم پۆلانە بن: چیرۆک، بەڵگەنامەیی، یان ئەنیمەیشن.
- فۆڕماتی پێشکەشکردن:
فیلمەکان دەبێت بە شێوەی دیجیتاڵی لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئۆنلاینەکەمان پێشکەش بکرێن.
- پرۆسەی هەڵبژاردن:
هەموو فیلمە پێشکەش کراوەکان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە هەڵدەبژێردرێن.
بەشداریکردن لە یەکی حۆزەیرانەوە دەست پێ دەکات و سینەماکاران دەتوانن فۆرمی بەشداریکردن پڕ بکەنەوە.
- پێوەرەکانی دادوەری:
شێوازی گێڕانەوەی چیرۆک: ڕوونی، ڕەسەنایەتی و کاریگەری گێڕانەوەکە لە سەر بینەر.
دەرهێنان: لێهاتوویی لە گێڕانەوەی چیرۆک بە وێنە، و ڕیتمی تایبەت.
وێنە: کوالێتی وێنەیی، ڕووناکی و کۆمپۆزیشن.
دیزاینی دەنگ: ڕوونی و داهێنەریی و یەکخستنی دەنگ و مۆسیقا.
مۆنتاژ: چۆنیەتی گێڕانەوە و ڕیتمی رووداوەکان.
نواندن: کوالیتی و ڕەسەنایەتی له دەربڕینی کارەکتەرەکان.
کاریگەری گشتی: کاریگەری لەسەر هەست و فکری بینەر.
- ماف و مۆڵەت:
سینەماکاران بە پێشکەشکردنی فیلمێک بۆ فێستیڤاڵی نیونەتەوەیی کورتە فیلمی هەولێر، مافی نمایشکردنی فیلمەکە لە کاتی چالاکییەکەدا بە فێستیڤاڵەکە دەبەخشن.
سینەماکاران بەرپرسیارن لە دەستەبەرکردنی هەموو ماف و مۆڵەتی پێویست بۆ فیلمەکەیان.
- زانیاری زیاتر:
- تەنیا ئەو فیلمانەی لە ساڵی ٢٠٢٢ یان دواتر بەرهەم هێنراون، مافی پێشکەشکردنیان هەیە. ئەو فیلمانەی پێش ساڵی ٢٠٢٢ دروستکراون وەرناگیرێن.
- دەبێت دەرهێنەرەکە لە کاتی پێشکەشکردندا تەمەنی ٣٥ ساڵ یان کەمتر بێت. ئەو فیلمسازانەی تەمەنیان لە ٣٥ ساڵ زیاترە مافی بەشداریکردنیان نییە.
- سینەماکاران بۆیان هەیە چەن فیلم پێشکەش بکەن، بەڵام هەر فیلمێک دەبێت بە جیا پێشکەش بکرێت.
- ئەو فیلمانەیشی کە پێشتر لە فێستیڤاڵەکانی ناو خۆی کوردستان و یان لە کەناڵە کوردیەکان نمایش کراون ناتوانن بەشدار بن.
- بڕیاری لیژنەی هەڵبژاردن کۆتاییە و ناتوانرێت تانەی لێبدرێت.
یاسا و ڕێساکان
تکایە ئەم یاسا و ڕێنماییانەی خوارەوە بخوێنەرەوە و پابەند به پێیان بۆ پێشکەشکردنی فیلمەکانتان:
- کرێی پێشکەشکردن: بەخۆڕاییە بۆ هەموو بەشەکانی فێستیڤاڵەکە.
- ژمارەی پێشکەشکردنەکان: فیلمسازەکان دەتوانن بە یەکێک یان زیاتر لە فیلمێک بەشداری بکەن.
- فۆڕمی پێشکەشکردن: دەبێت فۆڕمی پێشکەشکردن لەلایەن خاوەنی فیلمەکەوە پڕبکرێتەوە.
- پێداویستییەکان : دوای پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن، تکایە ئەم بابەتانەی خوارەوە بنێرن:
- کورتەیەک لە فیلمەکە
- ترەیلەر یان تیزەری فیلمەکە
- چەند وێنەیەک لە فیلمەکە
- پۆستەری فیلمەکە
- مەرجەکانی زمان: ئەگەر فیلمەکە بە زمانی ئینگلیزی نییە، ئەوا دەبێت ژێرنووسی ئینگلیزی بۆ دا بنرێت.
- ماوەی فیلم: دەبێت ماوەی فیلمەکە کەمتر بێت لە 30 خولەک.
- فۆرماتەکانی فیلم: پێویستە فیلمەکان بەلایەنی کەمەوە بە فۆرمەتێکی تەواوی HD پێشکەش بکرێن.
- کۆپی رایت: بەشداربووان دەبێ پابەندبن بە یاساکانی کۆپی رایت بۆ هەموو ئەو شتانەی کە لەناو فیلمەکەدا هەن.
- ڕێنماییەکانی ناوەڕۆک: نابێت فیلمەکان دیمەنی توندوتیژی ,ڕەگەزپەرەستی یان سێکسی لەخۆبگرن.
تێبینی:هەر گۆڕانکارییەک لەم یاسا و ڕێسایانەدا بە فەرمی لە ماڵپەڕەکەمان و لە تەواوی لاپەڕەکانی سۆشیال میدیامان ڕادەگەیەنرێت.
ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕوانی پێشکەشکردنی فیلمەکانتان دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە فێستیڤاڵی نیونەتەوەیی کورتە فیلمی هەولێر!