خەڵاتەکان و دادوەرەکان
فێستیڤاڵی نیونەتەوەیی کورتە فیلمی هەولێر بە شانازییەوە خەڵاتەکانی بۆ چالاکییەکەی ئەمساڵ ڕادەگەیەنێت. لەم فێستیڤاڵەدا بە گشتی ٧ خەڵاتی بەناوبانگ دەبەخشرێن کە بریتین لە:
خەڵاتی کورتە فیلم بۆ بەشی نیونەتەوەیی:
باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی نیونەتەوەیی: ئەم خەڵاتە بە ئەنیمەیشنێکی کورت دەدرێ کە لە ئاستيکی پێشکەوتودا داهێنانی کردبێ.
باشترین کورتە فیلمی دیکۆمێنتاریی نیونەتەوەیی: ئەم خەڵاتە بەو بەڵگە فیلمە دەدرێت کە چیرۆکێکی نوێ بە شێوازێکی کاریگەر بگێڕێتەوە.
باشترین کورتە فیلمی نیونەتەوەیی: ئەم خەڵاتە دەدرێت بەو کورتە فیلمەی کە بەها سینەمایی و هونەرییەکەی لە ئاستێکی بەرزدا بێت و داهێنانی تێدا کرابێت.
باشترین دەرهێنەری ژنی کورد: ئەم خەڵاتە تایبەتە بەو ژنە بەهرەمەندە سینەماکارەی کە چالاکانە هەوڵ بۆ داهێنان دەدات و بەشدارییەکی بەرچاوی لە بواری فیلمسازیدا هەیە.
باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی کوردی: ئەم خەڵاتە,دەدرێت بەو کورتە ئەنیمەیشنەی کە تەرکیز لەسەر کولتور و کۆمەڵگەی کوردی دەکاتەوەو و لە فۆرم و ناوەرۆکدا خاوەن داهێنانێکی سینەماییە.
باشترین کورتە فیلمی دیکۆمێنتاریی کوردی: باشترین فیلمە دیکۆمێنتاریی کە بابەتێکی قووڵ بە فۆرمێکی داهێنەرانە دەگێڕێتەوە بە لەبەرچاوگرتنی پێوەرە سینەماییە هاوچەرخەکان.
باشترین کورتە فیلمی کوردی: ئەم خەڵاتە ڕێز لە سەرنجڕاکێشترین کورتە فیلمی کوردی دەگرێت کە لەلایەن سینەماکارانی کوردەوە بەرهەم هێنراوە، و تێیدا دەوڵەمەندی کولتووری کۆمەڵگەی کوردی نیشان دراوە.
ئێمە بانگهێشتی سینەماکاران لە کوردستان و سەرانسەری جیهان دەکەین بۆ بەشداریکردن و کێبڕکێ لەسەر ئەم خەڵاتانەی سەرەوە. بە دڵنیاییەوە گەیشتن بە ئامەنجەکانی ئەم فێستیڤالە وەک دەستکەوتێک وایە کە هونەر و سینەمای کوردی لێی سوودمەند دەبن.
لەگەڵمان بن لە فێستیڤاڵی نیونەتەوەیی کورتە فیلمی هەولێر بۆ ئاهەنگ گێڕان و ڕێزلێنان لەو سینەماکارانەی کە چیرۆک دەهێننە سەر شاشەی گەورەی سینەما.